کۆمپانیای خالص بە سەربەرزییەوە وەک یەکێک لە پێشەنگە دیارەکانی بواری بازرگانی چەرەسات لە كوردستان و عێراق دەناسرێت، کە تایبەتە بە هاوردەکردن و دابەشکردنی ڕاستەوخۆی کاکڵ و تۆوە ئۆرگانیک و سرووشتیە نایاب و كوالیتی بەرزەكان كە راستەوخۆ لە وڵاتانی سەرچاوەی خۆیانەوە دابین دەکرێن. ئێمە وەكوو كۆمپانیا خالص بە بوونی مێژوویەکی دەوڵەمەند کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ٬ ئامانجمان هەمیشە بەدیهێنانی ڕەزامەندیی نەگۆڕی کڕیار بووە، کە ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی بەردەوامی بەرهەمی كوالیتی بەرز و پابەندبوون بە خشتەکانی کاتی گەیاندنی ورد و ڕێکەوە بەدەست هاتووە.
ئامانجمان
پێشكەشكردنی باشترین كواڵیتی لە كارەكانمان پرەنسیبی هەرە سەرەكیمانە
دیدگای ئێمە
بریتییە لە چەسپاندنی پێگەی خۆمان وەک گەورەترین بزنس لە کەرتی کاکڵ و تۆوەکاندا لە سەرانسەری عێراقدا،
ئێمە خاوەنی ئەزموون وشارەزاییەكی قووڵ و هەروەها خاوەنی تۆڕێكی بەرفراوانی جیهانین لە دابینكردنی کاکڵ و تۆوەکان بە باشترین جۆر و كواڵیتی وەكوو گوێز٬ فستق٬ بادام٬ تۆوی گوڵە بەڕۆژە٬ علی بابا و هتد. ئامانجی سەرەکیمان پێشکەشکردنی ئەم بەرهەمە ئاست بەرزانەیە لەگەڵ برەودان بە کولتوورێکی پێشكەوتوو خوازانە کە سوود بۆ هاوبەشەکان، کارمەندان و کڕیارەکانمان پێکەوە دەگەیەنێت.
ئێمە پردی پەیوەندین لە نێوان نایابیی کشتوکاڵی جیهانی و پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆدا
بە كار و بەرهەكانمان جۆرێک دڵنیایی دەدەینە هاوبەش و کڕیارەکانمان کە هەمیشە باشترین بەدەست دەهێنن.
جیاوازی
دابین كردنی جیاوازترین و بەرفراوانترین جۆرەكانكوالیتی
دابین كردنی بەرزترین كوالیتی چەرەسات