دەربارەی كۆمپانیای خالص
کۆمپانیای خالص بە سەربەرزییەوە وەک یەکێک لە
پێشەنگە دیارەکانی بواری بازرگانی چەرەسات لە كوردستان و عێراق دەناسرێت، کە تایبەتە بە
هاوردەکردن و دابەشکردنی ڕاستەوخۆی کاکڵ و تۆوە ئۆرگانیک و سرووشتیە نایاب و
كوالیتی بەرزەكان كە راستەوخۆ لە وڵاتانی سەرچاوەی خۆیانەوە دابین دەکرێن.
ئێمە وەكوو كۆمپانیا خالص بە بوونی
مێژوویەکی دەوڵەمەند کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ٬ ئامانجمان هەمیشە بەدیهێنانی ڕەزامەندیی
نەگۆڕی کڕیار بووە، کە ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی بەردەوامی بەرهەمی كوالیتی بەرز
و پابەندبوون بە خشتەکانی کاتی گەیاندنی ورد و ڕێکەوە بەدەست هاتووە. ئێمە پردی پەیوەندین
لە نێوان نایابیی کشتوکاڵی جیهانی و پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆدا، بە جۆرێک
دڵنیایی دەدەینە کڕیارەکانمان کە هەمیشە باشترین و بەرزترین کوالێتی بەدەست دەهێنن.
دیدگای ئێمە
ئێمە وەكوو
كۆمپانیای خالص بە ڕوانگەیەكی پێشکەوتووخوازانەوە کە لەلایەن دیدگاهێکی ڕوون و بەهێزەوە ئاراستە
دەکرێین. لە کۆمپانیای خالص، باوەڕمان وایە کە وانە
بەنرخەکان لە ڕێگەی ئەزموونی پراکتیکی و جیهانی ڕاستەقینەوە فێر دەبن. ئێمە خاوەنی ئەزموون وشارەزاییەكی قووڵ و هەروەها خاوەنی تۆڕێكی بەرفراوانی
جیهانین لە دابینكردنی کاکڵ و تۆوەکان بە باشترین جۆر و كواڵیتی. ئامانجی سەرەکیمان
پێشکەشکردنی ئەم بەرهەمە ئاست بەرزانەیە لەگەڵ برەودان بە کولتوورێکی پێشكەوتوو
خوازانە کە سوود بۆ هاوبەشەکان، کارمەندان و کڕیارەکانمان پێکەوە دەگەیەنێت.
لە
کۆمپانیای خالصدا، دیدگامان بریتییە لە چەسپاندنی پێگەی خۆمان وەک خێرا
گەشەسەندووترین و گەورەترین بزنس لە کەرتی کاکڵ و تۆوەکاندا لە سەرانسەری عێراقدا،
کە لە سەرانسەری پیشەسازییەکەدا ناسراوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی بێوێنە و
بەدیهێنانی ڕەزامەندیی ڕههای کڕیار. بۆ جێبەجێکردنی ئەم
دیدگایە، ئەرک و فەرمانمان بریتییە لە بەرزکردنەوەی بەردەوامی پێوەرو
ستانداردەکانی بازاڕی دابەشکردنی کشتوکاڵی و خۆراکی لە ڕێگەی سەرچاوە دابینکردنی
بەرهەمی ئۆرگانیکی نایاب لە جیهاندا، پەرەپێدانی هاوبەشیی ستراتیژیی نێودەوڵەتی،
باشترکردنی کارایی زنجیرەی دابینکردن، و پێشکەشکردنی بەهایەکی ناوازە بۆ هاوبەشە
وردفرۆش و کۆفرۆشەکانمان.