ئێمە لە ساڵی 1991 دەسمان بە كار كردوە بە ناوی ( نەوزاد و هێمن ) و لە ساڵی 2012 بە ناوی كۆمپانیای خالص بۆ بازرگانی گشتی سنوردار ( بۆ بڵاو كردنەوەی چەرەسات و پاقلەمەنی ) پە رەمان بە كارەكانمان داوە . لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ كار كردن لە بواری بڵاو كردنەوەی چەرەسات هەوڵمان داوە كە باشترین بەرهەمەكانی بیانی و ناوخۆیی پێشكەش بە هاوڵاتیانی خۆشەویست بكەین و ئێستا بە ناوی كۆمپانیای خالص و بە ئەزمونی زیاتر لە 20 ساڵ هەوڵدەدەین كە بە باشترین بەرهەمەكانی بیانی و ناوخۆیی جێگای ڕەزامەندی زۆرتری هاوڵاتیانی خۆشەویست بین و بە پێشكەش كردنی باشترین جۆری گوڵە بەڕۆژە ٬ فستەق ٬ بادام ٬ مێوژ ٬ فستەق عەبید ٬ بندق ٬ كاكڵە گوێز ٬ نۆكی برژاو و ........ لە خزمەتی هاوڵاتیان دەبین